قاسم ئه‌عره‌جی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات
قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی عێراق له برووسكه‌یه‌كی پیرۆزباییدا به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی كردووه، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:-
دەقی پەیامەکەی ئەعرەجی:-
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان…
به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان وه‌ک جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، جوانترین پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و هیوای به‌رده‌وامیی به‌رهه‌می زیاتر و سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێزتان و پێشكه‌وتن و سه‌قامگیری و ئاسایش و ئاوه‌دانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازین.