رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: بۆ ئەوەی یاسا سەروەر بێت دەبێت تاوانباران بدرێنە دادگا
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی کێشەی لەگەڵ هیچ لایەنێک نییە. گوتیشی: “بۆ ئەوەی یاسای سەروەر بێت، دەبێت تاوانباران بدرێنە دادگا”.
رێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان، به كوردستان24ـی راگەیاند، دەستی هاوکاری بۆ هەموو لایەنەکان درێژ دەکەین و پارتی کێشەی لەگەڵ هیچ لایەنێک نییە.
هه‌روه‌ها راشیگەیاند، هەر لایەنێک دەیەوێت خزمەت بکات، دەبێت هاوکاری حکومەت بکات.
باسی لەوەشکرد، بۆ ئەوەی یاسا سەروەر بێت، دەبێت تاوانباران بدرێنە دادگا و یاسا رۆڵی خۆی ببینێت.
رۆژی (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد.
دوا رۆژی كۆنگره‌ی پارتی، ناوی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه راگه‌یه‌ندرا و كه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د به كۆی 702 ده‌نگ له ریزی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دابوو.