رۆژنامەی ھەولێر

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای خزمەتی سەربازنی ناچاری دەکات

ئەمڕۆ یەكشەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان كارەكانی خولی هەشتەمی دەستپێكرد، كە خوێندنەوەی یەكەم بۆ ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای خزمەتی شارستانی و خزمەتی سەربازی ناچاری” خزمەتی ئاڵا” دەكرێت.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران هاتووە : حەلبوسی كارەكانی خولی هەشتەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی یەكەم ساڵی یاسادانان – خولی دووەمی یاسادانان كردەوە .
پێشتر بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی ڕاگەیاند كە بریتی بوو لە:
یەكەم: سوێندخواردنی دەستووری بەشێك لە ئەندامەكان.
دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای خزمەتگوزاری شارستانی فیدراڵی.
سێیەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای “خزمەتی ئاڵا” سەربازی ناچاری.
چوارەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای پاراستنی منداڵ.
پێنجەم: گفتوگۆی گشتی.