ههندرێن بهبێ هیچ دۆڕانێك لوتكهی خولی نایابی كوردستانی گرتووه
لەیارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان هەندرێن بەبردنەوەی لە نەورۆز پێشەنگی یانەکانی قایمتر کرد، یانەکانی سیروانی نوێ و پێشمەرگەی هەولێر و سەیدسادق لە بردنەوە بەردەوامن و ڕکەبەری پێشەنگی یانەکانیان گەرمتر کرد، ڕۆژنامەی هەولێر هەفتانە، ئامار و زانیارییەکان و ڕیزبەندی یانەکان و گۆڵکار و کۆمەڵێک زانیاری نوێ لەسەر خولی نایابی کوردستان دەخاتە ڕوو.
هەندرێن هاتە پلەی یەکەم
بە ئەنجامدانی ٨ یاری یارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی نایابی کوردستان کۆتاییان هات، شەڕی گەیشتن بە پێشەنگی یانەکان گەیشتە لوتکە، هەندرێن بەبێ دۆڕان پێشەنگی یانەکانی گرتووە و لەم گەڕەیشدا لە نەورۆزی بردەوە، یانەکانی سیروانی نوێ و پێشمەرگەی هەولێر و سەیدساقیش لەم گەڕەدا براوە بوون و پلەکانی دووەم تا چوارەمیان گرتووە، زاخۆ لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە شێڕوانەی بردەوە و برایەتیش یەکەم سەرکەوتنی لەیارییەکانی ئەم وەرزە تۆمار کرد و لەیانەی هەولێری بردەوە.
چەند ئامارێک لەسەر خولەکە
لەکۆی ٨ یاری ئەم گەڕەدا، ١٦گۆڵ تۆمارکراون ڕێژەی گۆڵ بۆ هەر یارییەک، ٢ گۆڵە، بۆ هەر یاریەک، ئەمەیش ڕێژەیەکی زیاترە لە گەڕی چوارەم کە ١٠ گۆڵ تۆمار کرا بوون، یانەی سەیدسادق تا ئێستە زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ٩ گۆڵە، یانەی هەڵۆ لەنێوان هەر ١٦ یانەی خولەکەدا تاکە یانەیە هیچ خاڵێکی نیە و زۆرترین گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە کە ١٢ گۆڵە و تەنیا ١ گۆڵی تۆمار کردووە، هەندرێن تاکە یانەیە کە تا ئێستە هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، دوای تێپەڕبوونی ٥ گەڕ پێشمەرگەی هەولێر کەمترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە کە ١ گۆڵە، چەمچەماڵ و سۆران زۆرترین جار یەکسان بوون کە ٣ یارییە، حەمزە حەمید یاریزانی شێروانە خاوەنی خێراترین گۆڵی ئەم وەرزەیە لە خولەکی ٢ دا لەگەڕی یەکەم گۆڵی لەیانەی ئارارات تۆمار کرد، دوای تێپەڕبوونی ٤ گەڕ لەیارییەکاندا ١٠ لێدانی سزا بۆ یانەکان هەژمار کراوە موئەیەد سەفا یاریزانی شێروانە بچوکترین یاریزانە کە لەم وەرزەدا گۆڵی لە تۆڕی یانەی هەندرێن تۆمار کرد، موئەیەد تەمەنی ١٧ ساڵ و حەوت مانگە.
ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە
١-هێمن فەرەج – یانەی نەورۆز ٤ گۆڵ
٢- پەیام ئەحمەد – یانەی سیروانی نوێ ٤ گۆڵ
٣- عەبدول مونعیم ئەحمەد– یانەی هەولێر ٣ گۆڵ
٤- فەرهەنگ وریا – یانەی پێشمەرگەی هەولێر ٣ گۆڵ
٥- سۆران عەزیز – یانەی هەندرێن ٣ گۆڵ
یارییەکانی گەڕی شەشەم:
بڕیار وایە ڕۆژانی چوارشەمە و پێنج شەممە و هەینی ، یارییەکانی گەڕی شەشەمی خولەکە بە ئەنجامدانی ٨ یاری بەم شێوەیە بەڕێوەبچن:
چوارشەممە:
دەربەندیخان – پێشمەرگەی هەولێر / یاریگەی دەربەندیخان
ئارارات – سیروانی نوێ/ یاریگەی ئارارات
پێنجشەممە:
هەندرێن – سۆران / یاریگەی هەندرێن
زاخۆ – برایەتی/ یاریگەی زاخۆ
چەمچەماڵ – هەڵۆ/ یاریگەی چەمچەماڵ
هەینی:
دهۆک – شێروانە/ یاریگەی دهۆک
هەولێر – نەورۆز/ یاریگەی هەولێر
شەقڵاوە – سەیدسادق/ یاریگەی شەقڵاوە
ڕیزبەندی یانەکان بەم شێویەیە:
دوای تەواو بوونی یارییەکانی گەڕی چوارەم ڕیزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە:
١- هەندرێن ١٣ خاڵ
٢- سیروانی نوێ ١٢ خاڵ
٣- پێشمەرگەی هەولێر ١٠ خاڵ
٤- سەیدسادق ١٠ خاڵ
٥- دهۆک ٩ خاڵ
٦- زاخۆ ٨ خاڵ
٧- دەربەندیخان ٧خاڵ
٨- ئارارات ٧ خاڵ
٩- چەمچەماڵ ٦ خاڵ
١٠- سۆران ٦ خاڵ
١١- نەورۆز ٦ خاڵ
١٢- شێروانە ٥ خاڵ
١٣- برایەتی ٥ خاڵ
١٤- هەولێر ٤ خاڵ
١٥- شەقڵاوە ٣ خاڵ
١٦- هەڵۆ سفر خاڵ