ئەمڕۆ یەكشەممە 6-11-2022 پڕۆسەی جیاكردنەوەو هەژماركردنی دەنگەكانی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات .
لە كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆك مەسعود بارزانی گوتارێك دەخوێنێتەوە پاشان ئەنجامی دەنگەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی ڕادەگەیەنرێت .
دواتریش رێورەسمی كۆتایی كۆنگرەی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوەدەچێت.