محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ئەیاد عەللاوی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە 5/11/2022، مەسرور بارزانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەروەھا دوو پەیامی جیای پیرۆزبایی لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ئەیاد عەللاوی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق پێگەیشت و پیرۆزباییان لێکرد بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆکی پارتی و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان خواست.
لە بەرامبەردا، مەسرور بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییکردنیان.