رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
تین هاگ بۆچی ماگوایه‌ری وه‌كوو هێرشبه‌ر یاری پێ كرد؟
تین هاگ، راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، نهێنیی یاریكردنی ماگوایه‌ر وه‌كوو هێرشبه‌ر به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڕیاڵ سۆسیداد ئاشكرا ده‌كا.
ئیرك تین هاگ، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، له یاریی نێوان یانه‌كه و ڕیاڵ سۆسیداد له خولی ئه‌ورووپا، به‌رگریكار هاری ماگوایه‌ری وه‌كوو هێرشبه‌ر و دڵی هێرشبه‌ر یاریی پێ كرد، له‌و یارییه‌ی به ئه‌نجامی 1-0 سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێنا.
ئه‌و راهێنه‌ره هۆڵه‌ندییه، له گه‌ڕی كۆتایی خولی گرووپه‌كانی یۆرۆ لیگ، هه‌ندێ گۆڕانكاریی كرد، دۆنی ڤان دی بیك و ڤیكتۆر لیندیلۆڤی له شوێنی ماركۆس ڕاشفۆرد و سكۆت مهكتۆمینا له خوله‌كی 58 یاریی پێ كرد، له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كی گرنگتردا، ئه‌ویش به‌شداریپێكردنی هاری ماگوایه‌ر وه‌كوو هێرشبه‌ر، له‌و كاته‌ی له خوله‌كی 82ی یارییه‌كه بردیه نێو یاریگه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ش، رایگه‌یاند: پێویستمان به گۆڵێكی تر بوو، بۆیه هه‌ندێ گۆڕانكاریمان كرد بۆ باشتركردنی هێڵی هێرشبردن و بڕیاریشمان دا له هه‌ندێ كات و شوێنی یاریگه‌دا سه‌ركێشی بكه‌ین، بیرۆكه‌كه‌ش به‌و شێوه‌یه سه‌ری هه‌ڵدا، كه ماگوایه‌ر له ته‌نیشت كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بێت، بۆ قۆستنه‌وه‌ی تۆپه به‌رز و هه‌واییه‌كان به باشترین شێوه، هه‌وڵی زۆریشمان دا بۆ ئه‌وه‌ی بچینه نێو ناوچه‌ی سزا و سه‌ركه‌وتووبووین له‌وه‌ی به خێراترین كات بگه‌ینه ناوچه‌ی مه‌ترسیدار.
بۆ بیرهێنانه‌وه، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، له خانه‌ی دووه‌می گرووپه‌كه‌ی هات به جیاوازیی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ سۆسیداد، كه خانه‌ی یه‌كه‌می گرت، مان سیتی پێویستی به گۆڵێكی تۆ بوو، بۆ ئه‌وه‌ی بگاته خولی 16 به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ.
مافه داراییه‌كانی پیكێ له‌سه‌ر به‌رشلۆنه ده‌گاته 80 ملیۆن یۆرۆ
ڕاپۆرتی رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی ئاشكرای ده‌كا، كه جێرارد پیكێی به‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشلۆنه، كارگێڕیی یانه‌كه‌ی تووشی شۆك كردووه، چونكه تاكلایه‌نه و لای خۆیه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ری ڕێك كه‌وتبن باسی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی كرد كه یانه‌كه‌ی قه‌رزاریه‌تی و ده‌گاته 80 ملیۆن یۆرۆ، له كاتێكدا گه‌ر ئه‌و یاریزانه ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێ بهێڵێ، ده‌بێ ده‌ستبه‌رداری بڕێكی زۆری پاره‌كانی بێت.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرای كردووه، كه گرنگترین بابه‌ت له ئێسته‌دا ده‌بێ یه‌كلا بكرێته‌وه، ئه‌و قه‌رزانه‌ی پیكێن كه له لای یانه‌ی به‌رشلۆنه‌یه تا كاتی وازهێنانی له یاریكردن، وێڕای ته‌واوی ماف و شاییسته داراییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وه‌رزه و ته‌واوی وهزری دادێ، به‌و پێیه‌ی بۆنده‌كه‌ی له 30ی حوزه‌یرانی ساڵی 2024 له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه كۆتایی پێ دێت.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، كه به‌هۆی دواكه‌وتنی پێدانی مووچه‌ی پیكێ به‌هۆی په‌تا كۆرۆناوه و سه‌ختیی دۆخی دارایی به‌رشلۆنه‌وه، كۆی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان ده‌گاته 80 ملیۆن یۆرۆ، ئه‌مه‌ش زۆر سه‌خت ده‌بێ بۆ به‌رشلۆنه كه بتوانێ بیانداته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، گه‌ر بڕیاره‌كه تاكلایه‌نه و لای خۆیه‌وه بێ، كه له ئێسته‌دا وای لێ ده‌خوێندرێته‌وه، پێویسته پیكێ له به‌شێكی مافه‌كانی خۆش بێ، وه‌ك چۆن كاتێك راهێنه‌ریش وازهێنان راده‌گه‌یه‌نێ، به‌هه‌مان شێوه ده‌بێ ده‌ستبه‌رداری بڕێكی بۆنده‌كه‌ی بێت.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، كه ئه‌گه‌ر هه‌یه پیكێ له‌گه‌ڵ كارگێڕیی به‌رشلۆنه كۆبێته‌وه و دانوستان بكات له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی رۆییشتنی و رۆژنامه‌كه دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه ڕێی تێ ناچێ و ناشێ پیكێ هه‌موو مافه داراییه وه‌رنه‌گیراوه‌كانی پێ بدرێ.
ڕیاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه و پاریس چووه كێبڕكێی ده‌ستخستنی یاریزانێكه‌وه
ململانێی یانه گه‌وره‌كان له‌سه‌ر كڕینی تواناكانی یاریزانێكی به‌ڕازیلی گه‌وره‌تر ده‌بێ و ئه‌و یاریزانه‌ی به‌رشلۆنه و پاریس سان جێرمان ڕكه‌به‌رییان ده‌كرد بۆ ده‌ستخستنی، ئێسته بووه ئامانجی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدیش.
ئه‌ندریك فلیپی، یاریزانی یانه‌ی پالمێراسی به‌ڕازیلی، كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 16 ساڵانه، بووه‌ته جێی سه‌رنجی یانه گه‌وره‌كان و تیشك و ڕووناكییان له‌سه‌ریه‌تی، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه هاوینی ڕابردوو یه‌كه‌م بۆندی پیشه‌گه‌ریی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا واژۆ كرد.
ڕاپۆرتی پێشتری مێدیاكان باسیان له‌وه ده‌كرد، كه یانه‌كانی به‌رشلۆنه و پاریس سان جێرمان، قسه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندریك كردووه و هه‌وڵیان داوه بیهێننه بڕوا به‌وه‌ی بیبه‌نه ریزه‌كانیانه‌وه، ته‌نانه‌ت به‌م دواییه بریكاران و نوێنه‌رانی ئه‌و یاریزانه له به‌رشلۆنه ده‌ركه‌وتن بۆ گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و یانه‌یه‌دا.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه، كه ریاڵ مه‌دریدیش نوێنه‌ری خۆی كه جۆنی كالاڤاته، ناردووه‌ته به‌ڕازیل، بۆ ئه‌وه‌ی قسه له‌گه‌ڵ ئهندرێك بكا و هه‌وڵ بدا ڕازی بكا به‌وه‌ی پلانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆ ئه‌و گونجاوترینه له نێو یانه‌كانی دیكه‌دا.
ئه‌م هه‌وڵانه له كاتێكدان، كه هیچ كام له یانه‌كان ناتوانن پێش ساڵی 2024 ئه‌و یاریزانه ببه‌نه ریزه‌كانیانه‌وه، كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی ده‌بێته 18 ساڵ، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كرێ پێش ئه‌و ماوه‌یه گرێبه‌ست و بۆنده‌كه‌ی ته‌واو بكرێ و بڕ و به‌های بۆنده‌كه‌یشی بگاته 35 تا 40 ملیۆن یۆرۆ.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، كه ریاڵ مه‌درید هه‌ست به‌وه ده‌كا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی له دانوستان هه‌یه و ئه‌زموونیشی هه‌یه، وه‌ك چۆن توانی سه‌ركه‌وتوو بێ له ده‌ستخستنی ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ڕۆدرێگۆ جۆیس.