وەرزشکارێکی کوردی دانیشتووی وڵاتی نەرویج پەرتوکێکی وەرزشی لەژێر ناونیشانی چۆن دەبیتە یاریزانێکی باشی تۆپی بەچاپ گەیاند، کە پەرتوکەکە لە نوسینی تۆمی گرێبستادە، قەیس نەجمەدین وەرگێڕانی بۆ کردووە، پەرتوکەکە لە ٢٢ بەش پێکهاتووە، ههر بهشێکی پەرتوکەکە باسی لایهنێكی مهشق و راهێنانی زانستی تۆپی پێ دهكات، لهگهڵ پاراستنی ژیانی یاریزان لهرووی كۆمهڵایهتی و تهندروستی.
باس لە گرنگی و ئامانجی پەرتوکەکە دەکات
دەربارەی ئامانج و گرنگی پەرتوکەکە وەرگێڕی پەرتوکەکە قەیس نەجمەدین قسەی بۆ ڕۆژنامەی هەولێر کرد و گووتی: ماوەی سێ ساڵە خەریکی کاری وەرگێڕانی ئەو پەرتوکەم ماندووبونی زۆرم بینی، بەڕاستی هیلاکی و ماندووبونی زۆری کاک هەوراز کاوەی پێوەیە کەکاری پێداچوونە و داڕشتنی پەرتوکەکەی کرد جێگە دەستی زۆری دیارە لەو پەرتوکە، ئامانجی پەرتوکەکە یەک شتە، ئەویش ئەوەیە جیلی ڕابردوو بەشێکی ئێستەیش لەخەونی گەیشتنیان بە یاریزانێکی باش لەدەستداوە، دەمەوێت لێرەوە لەڕێگەی ئەو پەرتوکەوە پێیان بڵێم ئەگەر ڕاهێنەرێکی باشت نەبوو، یان یانەت نەبوو یان باوکێکی باشت نەبوو یان لە خێزانێکی هەژار بووی، ئەوە بزانە تۆ هیچ ترسێکی ئەوەت لەسەر نیە کە نەبیت بە یاریزانێکی باش ئەو پەرتوکە ئەو دەرفەتەت پێدەدا کە خەونەکەت بەدی بهێنی.
هەموو پلان و ڕێگەکانی کارکردن و بوون بە یاریزانێکی باش بۆ کوڕان و کچان لەتەمەنێکی منداڵیەوە تێدایە، دەتوانێت لەڕێگەی جێبەجێکردنی ئەو ڕێگایانەی لەو پەرتوکە هەیە، ببیت با یاریزانێکی باش، ئەگەر ڕاهێنەرێکی باش و دایک و باوکێکی باشی هەبێت ئەوا بێگومان بەبوونی ئەو پەرتوکە ڕێگەکەی گەیشتنت بە خەونەکەت ئاسانتر دەبێت.
بیرۆکەی خۆیشی لە پەرتوکەکە بەکارهێناوە
ئەو وەرزشکارەی هەولێر باسی ئەوەیشی کرد کە لەگەڵ ئەوەی کە پەرتوکەکە وەرگێڕانە، بەڵام ئەو وەرگێڕانی وشەی بۆ نەکردووەم بەڵکو هەوڵێ داوە بە ئاسانترین شێوە شێوازەکانی بوون بە یاریزانێکی باش بۆ خوێنەر باس بکات، جگە لەوەی کە داهاێنانی خۆیشی لە پەرتوکەکە کردووە، وە مۆڵەتی لە خاوەنی پەرتوکەکەیش وەرگرتووە کە وەریبگێڕێتە سەر زمانی کوردی و کۆمەڵێک گۆڕانکاری تێدا بکات.
گووتیشی ئەوەی من لەنێو پەرتوکەکە کردوومە بریتیە لە کۆمەڵێک نمونە کە لە کوردستان هەیە، هەروەها کۆمەڵێک پەندی کوردیم بەکارهێناوە، نمونەی مێسی و ڕۆناڵدۆ و مارادۆنام باس کردووە بۆ ئەوەی منداڵ لە مەبەستی کارکردنی تێبگات، من زیاتر ناوەڕۆک و بیرۆکەی پەرتوکەکەم وەرگێڕاوە، لەگەڵ بیرۆکەی خۆم لە پەرتوکەکە بەکارهێناوە.
پەرتوکەکە زۆر گرنگە و سوودی دەبێت بۆ ڕاهێنەران و مامۆستایانی وەرزش و ئەو ڕاهێنەرانەی لە فێرگە و قوتابخانەکان ڕاهێنانی وەرزشی بە منداڵان دەکەن.