ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5-11-2022، كاتژمێر 11ـی به‌یانی كتێبی تاڵ و شیرینی ئه‌ستێره‌كانی وه‌رزشی كوردستان ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران و پێی ئاشناده‌بن، كه له نووسینی رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێری وه‌رزشی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر(بارزان ئه‌كره‌م)ـه، ئه‌مه یه‌كه‌م كتێبی چاپكراوی ناوبراوه.
كتێبه‌كه باس له كۆمه‌ڵێ رووداو و به‌سه‌رهات و بیره‌وه‌ریی له‌بیرنه‌كراوی وه‌رزشوانانی كوردستان ده‌كات، كه له ماوه‌ی یاریكردن و ته‌مه‌نی وه‌رزشییان به‌سه‌ریان هاتووه، كۆمه‌ڵێ نهێنی و وه‌سیه‌تنامه و خۆشی و ناخۆشییه‌كانی وه‌رزشوانان ده‌خاتهڕوو، یه‌كه‌مجار به‌وجۆره كار له‌سه‌ر رووداوه وه‌رزشییه‌كان بكرێت، كه پێشووتر به‌وشێوه كار له‌سه‌ر رووداوه وه‌رزشییه‌كانی ناوه‌خۆ نه‌كراوه، كه به شێوه‌ی چیرۆكی بیره‌وه‌ری و به‌سه‌رهاته كه‌م بیستراوه‌كانی وه‌رزشوانان له‌توێی كتێبێكدا چاپبكرێت و بنووسرێته‌وه.
نووسه‌ر ماوه‌ی ساڵێك خه‌ریكی كۆكردنه‌وه و نووسینه‌وهی ئه‌م زانیارییانه بووه، كه له‌سه‌ر ئاستی كوردستانه و وه‌رزشوانانی هه‌موو شاره‌كانی كوردستانی تێدایه، پهڕتووكه‌كه نزیكه‌ی 250 لاپه‌ڕه ده‌بێت و كۆمه‌ڵێ یاریزان و كه‌سایه‌تی وه‌رزشی دیاریی كوردستان باس له ده‌گمه‌نترین رووداوه و به‌سه‌رهاته‌كانی ژیانی خۆیان ده‌كه‌ن، له پهڕتووكه‌كه‌دا باس له هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانی ساڵی 1974ـی سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلول ده‌كرێت، كه كۆمه‌ڵێ یاریزان و پێشمه‌رگهی ئه‌وكات دایانمه‌زراندووه كردووه.