سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

هێڤیدار ئەحمەد: ئەندامانی کۆنگرەی ١٤ی پارتی سەرکردایەتی حیزبێک هەڵدەبژێرن کە سەرکردایەتی کوردستان دەکات

ئه‌ندامێكی كۆنگره‌ی 14ی پارتی باس له‌ گرنگی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، : ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی سه‌ركردایه‌تی حزبێك هه‌ڵده‌بژێرن كه‌ سه‌ركردایه‌تی كوردستان ده‌كات.

هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی راگه‌یاند، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ی شه‌فاف به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی له‌ژێر چاودێری كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و دادوه‌ران ده‌نگده‌ده‌ن.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنگره‌ی 14ی پارتی روونیكرده‌وه‌، شێوازی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌شێوه‌ی ده‌ست ئه‌نجامده‌دێت و هه‌ر ئه‌ندامێك نزیكه‌ی چوار خوله‌كی پێویسته‌ بۆ ده‌نگدان له‌ 21 كابینه‌ی ده‌نگدان كه‌ ئاماده‌كراوه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌‌.

له‌باره‌ی گرنگی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، هێڤیدار ئه‌حمه‌د، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی سه‌ركردایه‌تی حزبێك هه‌ڵده‌بژێرن كه‌ سه‌ركردایه‌تی كوردستان ده‌كات.

زیاتر گوتی، پارتی ئه‌وله‌وییه‌تی كاری سیاسی پارتی بریتییه‌ له‌ پاراستنی كوردستان و یه‌كگرتوویی ناوخۆی خۆی و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پارتی به‌هێزێكی نوێوه‌ له‌دوای كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ داده‌نیشێت.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، هێڤیدار ئه‌حمه‌ باسی له‌وه‌كرد، سه‌قامگیری سیاسی له‌ پڕۆسه‌ی دیموكراسی گرنگتره‌، بۆیه‌ تێكڕای ئه‌ندامانی كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و ژماره‌ سه‌ركرده‌ به‌ ئه‌زموونه‌بوون كه‌ پێشتر سه‌ركردایه‌تی پارتییان كردووه‌، تا هاوكاریشبن بۆ ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌ی ده‌نگدان بۆ به‌رێوه‌بردنی پارتی هه‌ڵده‌بژێردرێن.