کەسێک بە فیشەک براکەی خۆی دەکوژێت

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ كه‌سێك له‌ گه‌ڕه‌كى ته‌یراوه‌ى هه‌ولێر یانزده‌ گوللـه‌ى ناوه‌ به‌ براكه‌یه‌وه‌ و كوشتوویه‌تى و دواتر خۆى راده‌ستى هێزه‌كانى پۆلیس كردووه‌.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5 ى 11 ى 2022، هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند: كاتژمێر 1:30 ى بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی تەیراوە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ بەناوی (جێگر رێگر مستەفا) لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن براکەیەوە بە یازدە فیشەک کوژرا.
 راشیگه‌یاند: دوای کەمتر لە پێنج کاتژمێر تۆمەتبارەکە لەلایەن تیمه‌كانی سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مانه‌وه‌ دەستگیرکرا بە ناوی (ج، رێگر مستەفا) تەمەن 19 ساڵ.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،  لە دوای لێکۆڵینەوە دەست بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر و چەک و چەند کەرەستەیەکی دیکەی قەدەغەکراو دەست بەسەرگیراوە کە بە هەردوو کوژراو و بکوژەکە بووە.

ھەواڵی زیاتر