لە رۆژی سێیەمی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پارتی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی هەڵدەبژێردرێن.
ئەمڕۆ 5/11/2022، کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک بەردەوام دەبێت و لە رۆژی سێیەمی کۆنگرەدا ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرێن.
مه‌حموود محه‌ممه‌د، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی به سەرچاوەیەکی راگه‌یاند، 41 ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی به هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و 10 ئه‌ندامی دیكه‌ش راسته‌وخۆ بوونه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ند.
دوێنێ (4ی تشرینی یه‌كه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، لە رۆژی دووەمی كۆنگره‌ی 14ی پارتی پرۆسەی دەنگدان بۆ ئەمڕۆ دواخرا، هه‌ر یه‌كه له (فازڵ میرانی، مه‌حموود محه‌ممه‌د، عزه‌ددین به‌رواری، عه‌بدولموهه‌یمن بارزانی، ئازاد به‌رواری، كه‌مال كه‌ركووكی، هوشیار زێباری، فوئاد حوسێن، زه‌عیم عه‌لی و عارف ته‌یفوور) به پشتگیری سه‌رۆك بارزانی بوون به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
یەکێک لە گۆڕانکارییەکانی پارتی لەم کۆنگرەیەدا گۆڕینی ناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بوو بۆ کۆمیتەی ناوەندی کە تا کۆنگرەی 13 هەر کۆمیتەی ناوەندی بووە، هەروەها ناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگاکان گۆڕدرا بۆ مەکتەبی رێکخستن.
له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه. هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه به جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.