نوری بریمۆ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ سووریا: سەرکەوتنی کۆنگرەی پارتی سەرکەوتنی کوردایەتییە

نوری بریمۆ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا، دەڵێ، سەرکەوتنی کۆنگرەی پارتی، سەرکەوتنی کوردایەتییە، ئەگەر پارتی نەبێت کوردایەتیش نابێت، باوەڕی بە دیالۆک و گۆڕانکاری ھەیە، بەرگری لە کێشەی کورد دەکات جا لە ھەر پارچەیەک بێت. دەشڵێ، پارتی بەردەوام خۆیلە رۆژئاوا کردۆتە خاوەن، داوای ئێمە لە پارتی ئەوەیە پاش کۆنگرەش ھاوکاریەکانی بۆ رۆژئاوا بەردەوام بن.

نوری بریمۆ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا، بۆ ھەولێر، باس لە کۆنگرەی پارتی دەکات و دەڵێت:” کۆنگرەی ١٤ی پارتی، کۆنگرەیەکی پیرۆزە، سەرکەوتنی کۆنگرە، سەرکەوتنی کوردایەتییە، ئەگەر پارتی نەبێت کوردایەتیش نابێت، پارتی لە ھەر چوار پارچەی کوردستان رۆڵێکی یەکجار گەورەی ھەیە، ئەو دیمەنانەی لە کۆنگرە پیشانی دەرەوە دران، دیار بوو کە پارتی تەنها حزبێکی نەتەوەیی نییە، بەڵکو حزبێکی لیبیڕاڵ دیموکراتییە، باوەڕی بە دیالۆگ و گۆڕانکاری ھەیە، بەرگری لە کێشەی کورد دەکات جا لە ھەر پارچەیەک بێت.
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا، گوتیشی:” پارتی لەوەتەی دامەزراوە بەرگری لە رۆژئاوا کردووە، لە ساڵی ١٩٥٧ رۆڵێکی گەورەی لە دامەزراندنی پارتی سووریا ھەبوو، ئەوەش ئەوە ناگەیەنێت تەنها پشتگیری لە ئێمە کردووە، بەڵکو پارتی بەرگری لە گەلی کورد لە رۆژئاوا کردووە، ھەروەها لەم دوایانەدا لە شۆڕشی سووریا ئێمە کەسمان نەبینی جگە لە پارتی کە هاوکاری ئێمە بکات، سەرۆک بارزانی ھاتە سەر خەت پشتگیری لە ھێزەکانی رۆژئاوا کرد، چەندین رێککەوتن لە نێوان حزبەکانی رۆژئاوا لەسەر دەستی سەرۆک بارزانی ھاتنە کایەوە، بەڵام پەیەدە پێگری پێ نەکرد، بۆیە ھەردەم رۆڵی سەرۆک بارزانی و پارتی ئەرێنی بووە بۆ رۆژئاوا.
نوری بریمۆ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا، جەختی لەوەشکردەوە:” پارتی بەردەوام خۆی لە رۆژئاوا کردۆتە خاوەن، داوای ئێمە لە پارتی ئەوەیە پاش کۆنگرەش بەردەوام پشتگیری لە رۆژئاوا بکات، ئێمەش پەیمان دەدەین کە لەسەر رێبازی کوردایەتی و بارزانی نەمر بەردەوام بین”.

ھەواڵی زیاتر