ئەسعد عدۆ
گریانی بێ فرمێسکی ئەمجارەت فرمێسکی بە هەموومان باراند ! دوورنیە هەموو خەڵک بیزانێ کە یەکەمجار نیە ئەو باسەمان دەگەڵ دەکەیت ، چۆن ئەو رۆژە لەیاد دەکرێ لە سەینوبەینی گفتوگۆی رازینەبوونت بە سەرۆکی هەرێم کە فەرمووت : پێویستە لەگەڵ( بێ بوونی من رابێن !)
ئەوکات وەک ئەمجارەیان هێندە کاریگەر نەبوو چونکە پڕمەی گریانەکان لەنێو هۆڵێکی داخراودا بوو ، بەڵام ئەمجارەیان لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکاندا هەترەشی یارونەیارت برد !
هەرچەندە خەڵکی خۆمان دوعاونیزا دەکەن کە مەرگی ئازیزان نەبینن بەڵام سونەتی ژیان ئەو نەخبەمان پێ دەنۆشێ ، هەر دوێنێ بوو لە بارودۆخێکی یەکجار دژواردا میللەتی کورد بە کۆچی دوایی بارزانی نەمردا تاقیکرایەوە ، بەڵام ئیرادەی پۆڵاینی جەنابت و کاک ئیدریسی هەردەم زیندوو ، خۆڕاگری دەروێش و موریدانی رێباز بەهەرشێوەیەک بێت ئەو قۆناغەیان تێپەڕاند ! هێشتان ئەم میللەتە لەنێو ئێشوئازاری کۆچی باوکی نەتەوە بە تەواوی دەرباز نەببوین ، سۆیەکی دیکە لە جەستەی بنەماڵەی سەرفرازی بارزانیدا بە کۆچی ناوەختەی کاک ئیدریسدا تاقیکراینەوە !
-ئای خودایە چ رۆژێک بوو ؟
-ئای خوایە چ کارەساتێک بوو ؟
تا ئێستایشی دەگەڵدابێت سۆزوهەستی وشەکانی بروسکە زێدە بەنێوبانگەکەت کە لە دەڤەری بادینانەوە ئاراستەی خانەوادە ، هەوادارانی پارتی و بارزانیت کرد ، ژانەکەی تا ئێستا بەنێو دۆڵ وشاخەکانی کوردستاندا دەڕژێ ، مەگەر بەسەربەخۆیی کوردستان ساڕێژ بێت
سەرۆک گیان .. سەدەونیوێکە سەرمەشقی کاروانی کوردانن ، دڵنیابن تا ژیان هەبێت ئەو تروسکاییە شەوقی بە ئاسمانی کوردستاندا بڵاودەکاتەوە ،
لە قۆناغى جەنابتدا هەموو دونیات بە خەونی کوردان ئاگادار کردەوە کە پێویستە رۆژێک دابێت بە مافی ئێمە رازی بن ! ئەو ترسە لەنێوماندا پەنگی خواردبوو لە 2017/9/25 ئێمەو دونیات راچڵەکاند
ئەوەتە ئەمجارەیش لەنێو ئەو جەنجاڵیەی دونیادا زۆر بەهێمنی نەخشە رێگای کورد بەگشتی و پارتی بە تایبەت نەخشاند
دوورنیە خەڵکانێک هەبێ خوێندنەوەیەک بۆ گوتارە بەسۆزەکەت بکەن بەڵام ئێمەمانان لەوە دڵنیاین کە لە دوای (4)ساڵی دیکەکە لە کۆنگرەی دادێ میداڵی سەربەخۆیی بە سینگی موریدانی رێباز هەڵدەواسی ، خوایاربێت سەرۆک گیان .