پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئه‌بوو عائیشه‌ ده‌ستگیر كرا

گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی ئه‌بوو عائیشه‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی ڕاگه‌یاند.

یه‌حیا ڕه‌سوول گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی تیرۆریست ته‌ها عه‌لی محه‌مد ناسڕ جه‌نابی كه‌ ناسراوه‌ به‌ ئه‌بوو عائیشه‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر كرا.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌بوو عائیشه‌ له‌ كاتێكدا ده‌ستگیر كرا كه‌ هه‌وڵی ده‌دا بچێته‌ نێو شاری به‌غدای پایته‌خته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هێزێكی تایبه‌تی ئه‌منی عێراق له‌ سنووری پارێزگای به‌غدا چاوه‌ڕێیان ده‌كرد و له‌كاتی گه‌یشتنیشی ڕاسته‌وخۆ ئه‌بوو عائیشه‌یان ده‌ستگیر كرد.

ئه‌بوو عائیشه‌ له‌ ساڵی 2004وه‌ كاری تیرۆریستی له‌ عێراق ئه‌نجام ده‌دات و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ داواكراو بوو، له‌ ساڵی 2014ش له‌گه‌ڵ هاتنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش په‌یوه‌ندی پێوه‌ كردبوون.