قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، له تویتێكدا پیرۆزبایی له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، جێگرانی سه‌رۆك كرد.
له تویته‌كه‌یدا ئه‌عره‌جی نووسیویه‌تی: پیرۆزبایی متمانه به‌خشینه‌وه به به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی، و جێگرانی سه‌رۆك بارزانی، هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌م. هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وان و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنی زیاتری كوردستان ده‌خوازم.
دوێنێ پێنجشه‌ممه (3ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022)، له كۆنگره‌ی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، متمانه به سه‌رۆك بارزانی به‌خشرایه‌وه و دواتر سه‌رۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی پێشنیاز كرد بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك جێگری سه‌رۆك متمانه‌ی پێ ببه‌خشرێت و پاشان، ئه‌ویش داوای له كۆنگره كرد، متمانه به مه‌سرور بارزانی ببه‌خشرێت وه‌ك جێگری سه‌رۆك.