شادمان مەلا حەسەن، کادیری پێشووی یەکێتی و نزیک لە لاهوور جەنگی، ڕایدەگەیەنێت، هیچ حزبێک وەکوو یەکێتیی نوێ ڕووت و ڕەجاڵ نییە.
شادمان مەلا حەسەن، لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسیویەتی: “لە یادی یەک ساڵەی دەرکردنمان، ساڵێک لەمەوبەر، کاتێ بڕیارە سەیرەکەی میر دەرچوو، بۆ دەرکردنی خۆم و هەڤاڵەکانم، تەنیا ئەوەندەم نووسی (حزبەکی گچکەڵە، جەماوەرەکی ژیکەڵە).”
نووسیویەتیشی: “من سەربەرزم و قەت یەک میسقاڵە زەڕەیەکیش لەم کردەوەیە دڵگران نەبووم و دڵگران نیم، چونکە پێی سەربەرزم، قسەکەشم تەواو هاتە دی، ئێستا هیچ حزبێک بەقەد یەکێتیی نوێ، لە ڕووی جەماوەرییەوە، ڕووت و رەجاڵ و پەڕپووت نییە.”