لە دووەم رۆژی كۆنگرەی پارتی دیموكراتی كوردستان، بڕ یارە ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی هەڵدەبژێردرێت، بۆ یەكەمجار لە مێژووی كۆنگرەی حزبەكان دەنگدان بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی چواری تشرینی دووەم، لە دووەمین رۆژی كۆنگرە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دێتە هەڵبژاردن، بەپێی پێڕەو ناوخۆی ئەو حزبە 51 ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و نۆ ئەندامی یەدەگ هەڵدەبژێردرێن، لەكاتێكدا ئەگەر پەیڕەو هەموار نەكرێتەوە، بەڵام بە هەمواركردنەوەی ئەوا ژمارەكە زیاد دەبێت.
لە دەنگدانی ئەندامانی كۆنگرە بۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی ئەو حزبە، بۆ یەكەمجار دەنگدانی ئەلكترۆنی ئەنجام دەدرێ، بەمەیش ئازادی تەواو بە ئەندامانی كۆنگرە دراوە دەنگ بە كێ دەدەن.
ئەمڕۆ زیاتر لە هەزار ئەندامی كۆنگرە دەنگ دەدەن، هەر ئەندامێك مافی هەیە دەنگبدات بە 51 كەس بدات و شێوەی دەنگدانەكەش ئەلیكترۆنییە.