له كۆنگرهی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه ئێستا له شاری دهۆك بهڕێوه دهچێت و ماوهی سێ ڕۆژ بهردهوام دهبێت، چوار لێژنهی پێكهێنرا.
ئهو لێژنانهی كه ئهمڕۆ له كۆنگرهی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهێنران بریتین له لیژنهی سكاڵا، لیژنهی پهیڕهو، لیژنهی پڕۆگرام و لیژنهی بهرنامهی سیاسی.
ئەمڕۆ پێنجشەم سێی تشرینی دووەمی 2022، 14مین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دھۆک دەستی پێ کرد کە لە میانیدا سهرۆك مەسعود بارزانی بە سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان ھەڵبژێردرایەوە.
14مین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان کە بۆ یەکەمجارە لە شاری دھۆک بەڕێوە دەچێت، سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و زیاتر لە ھەزار ئەندام تیایدا بەشدارن.
بەپێی یەکەم رۆژی کارنامەی 14مین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پڕۆسەی ھەڵبژاردن بۆ سەرۆک و جێگرانی سەرۆک بەڕێوەچوو کە تیایدا سهرۆك مەسعود بارزانی بە سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردرایەوە.
ھاوکات ھەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی بە جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردران.