چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

زۆرترین هەواڵ بە کەمترین وشە

* ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ چامپیۆنزلیگ ئه‌م یارییانه‌ ده‌كرێن: ریال مه‌درید ـ سێلتیك 20:45،  شاختار ـ لایپزیگ 20:45،  ئه‌یسی میلان ـ رید بول ساڵزبێرگ 23:00، چێڵسی ـ دینامۆ زگرب 23:00،  مانچێسته‌ر سیتی ـ سێڤییا 23:00،  كۆپنهاگن ـ دۆرتمۆند 23:00، ماكابی ـ بێنفیكا 23:00،  یوڤێنتۆس ـ پاریس سانجێرمان 23:00.

* ئه‌ندرێس ئینیێستا یاریزانی ڤیسێل كۆپی ژاپۆنی: هه‌رگیز بڕواناكه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی بۆ بارسێلۆنا رووبدات و به‌ زه‌حمه‌تی ده‌زانم.

* هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك گه‌یشتنه‌ ئیسپانیا بۆ یارییه‌ دۆستانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر عێراق كه‌ بڕیاره‌ له‌ رۆژی 9ـی ئه‌م مانگه‌ یارییه‌كه‌ له‌ ئیسپانیا بكرێت.

* میگێل سانز له‌ رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا: خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا پلانی داناوه‌ له‌ هاوینی داهاتوو له‌ نێوان لیۆنێل مێسی و بێرناردۆ سیلڤا یه‌كێكیان بگوازێته‌وه‌.

* دوێنێ کۆتا دادگاییکردنی نێیمار دا سیلڤا و باوکی به‌ڕێوه‌چووه‌ کە بە به‌هۆی ناروونی لە گواستنەوەی ئەم یاریزانە لە سانتۆسەوە بۆ بارسیلۆنا لە هاوینی ٢٠١٣ به‌ گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون. سەرەتا دادگای ئیسپانیا تۆمەتەکانی نێیمار و باوکی راگەیاند و سزای دوو ساڵ و نیو زیندانی بۆ نێیمار و چوار ساڵی بۆ باوکی ئەم یاریزانه‌ی راگەیاند، هه‌روه‌ها داوای زیندانیکردنی ساندرۆ رۆسێل و جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆش کراوە.

* رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ: داواکاری گشتی داوای چوار بری پارەی جیاوازی بە ٣٤ ملیۆن یۆرۆ، ٣٢ ملیۆن یۆرۆ، ١٩٥ ملیۆن یۆرۆ و ٩٣ ملیۆن یۆرۆ بە جیاواز لە هەر تۆمەتبارێک کردوووە.

* کۆمپانیای دی ئێس داوا دەکات نێیمار سزای دوو ساڵ زیندانی و ١٠ ملیۆن یۆرۆ بدرێت، رۆسێل ٥ ساڵ و سەرۆکی پێشوی یانەی سانتۆسیش ئۆدێلۆ رۆدریگێسیش بە ٥ ساڵ زیندانی بکرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا و سانتۆس نرخی راستەقینەی نەیماریان شاردووه‌ته‌وه‌ و لە پێناو خۆ دزینەوە لە باج دان، دوای نۆ ساڵ  ئەم بابەتە لە لایەن کۆمپنایای دی ئێس بڵآو کرایەوەو سکالایان لەسەر جولێندرا.

* فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆكراینا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند، ئێران یارمه‌تی رووسیای داوه‌ له‌ ھێرشه‌كانی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان و پێویسته‌ ئێران له‌ مۆندیال دووربخرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌ڵگه‌ی ته‌واو هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران یارمه‌تی رووسیای داوه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ فیفا پێشتر به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا و یانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی له‌ سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان دوورخسته‌وه‌.

* ئۆنس جابر خانمەتێنسزانی پۆلێنکراوی دووەم، لە یەکەمین تاقیکردنەوەیدا له‌ پاڵه‌وانێتی كۆتایی وه‌رز رووبەڕووی ئارینا سابالینکای بیلارووسی و پۆلێنکراوەی حەوتەم بووەوە. ئۆنس جابر لە سێتی یەکەمدا پێشکەوت و ئەم سێتەی بە شەش سێ بردەوە، بەڵام دوو سێتی لەسەریەکی لە تای برێک بە ئەنجامەکانی حەوت شەش و حەوت پێنج دۆڕاند. پاڵەوانیەتی کۆتایی وەرز تایبەتە بەو تێنسزانانەی خاوەنی پلەی یەکەم تاکو هەشتەمی پۆلێنی جیهانین، دابەشکراون بەسەر دوو کۆمەڵە و هەر یەکێکیان لە چوار تێنسزان پێکهاتوون، هەر تێنسزانێکیش سێ یاریی دەکات و دوی تەواوبوونی قۆناغی کۆمەڵەکان دەگەنە قۆناغی پێش کۆتایی و لەوێش رکابەری دەکەن بۆ یاریی کۆتایی و بردنەوەی ناسناوەکە.