چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى مامۆستا باكوورى ده‌كات

دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە 02ـی 11ـی 2022 ئه‌ندریۆس خه‌مۆ (مامۆسـتا باكـوری) هـونه‌رمه‌ندی دیاری بواری مۆسیقا و گۆرانی كۆچی دوایی كرد، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی هونەرمەند باکووری دەکات.

نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەیدا ڕایگەیاند: مامۆستا باكوورى داهێنه‌ر و ناوێكى ديارى جيهانى گۆرانى و مۆسيقاى كوردييه‌ ساڵانێكى دوور و درێژى ته‌مه‌نى به‌ خزمه‌تى هونه‌رى ڕه‌سه‌نى كوردى به‌سه‌ر برد.

دەقی پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی:-

به‌داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دواييى هونه‌رمه‌ندى ديار و ناسراوى كوردستان مامۆستا باكوورى ـ م پێگه‌يشت. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێيانى و ته‌واوى هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. هيوادارم خواى مه‌زن گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهربانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

مامۆستا باكوورى داهێنه‌ر و ناوێكى ديارى جيهانى گۆرانى و مۆسيقاى كوردييه‌ ساڵانێكى دوور و درێژى ته‌مه‌نى به‌ خزمه‌تى هونه‌رى ڕه‌سه‌نى كوردى به‌سه‌ر برد. ئه‌و له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى تيپى مۆسيقاى باواجيى كۆيه‌، ڕه‌وتێكى نوێى هونه‌رى هێنايه‌ ئاراوه‌ كه‌ بۆ هه‌ميشه‌ به‌ به‌رهه‌مه‌ به‌پێزه‌كانى له‌ ياوه‌رديى خه‌ڵكى كوردستاندا ده‌مێنێته‌وه‌.

گيانى شاد و يادى هه‌ميشه‌ به‌ خێر بێت.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2/11/2022

ئه‌ندریۆس خه‌مۆ (مامۆسـتا باكـووری) هـونه‌رمه‌ندی دیاری بواری مۆسیقا و گۆرانی له‌ ته‌مه‌نی 94 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، مامۆستا باكـوری له‌ ڕێكـه‌وتی 5/11/1928 له‌ شاری كۆیه‌ له‌ دایكبووه‌ و ئه‌مـڕۆ چوارشهممە 2/11/2022 له‌ شاری هه‌ولێر كـۆچی دوایی كرد