میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییەکان، له میانه‌ی گوتارێكی له دیداری مێری رایگه‌یاند، پرسی شنگال و ئێزدییەکان بە سیاسی کراوە. داواشی له هه‌ولێر و به‌غدا كرد، دۆسیه‌ی ئێزدییه‌كان له‌ئه‌ستۆبگرن.
هه‌روه‌ها گوتی: “ئێمه هه‌ڕه‌شه‌نین، بۆسه‌ر هیچ بیروباوه‌ڕێك، به‌ڵام ئێمه 74 جار رووبه‌رووی كۆمه‌ڵكوژی بووینه‌ته‌وه، دواترینینان له‌سه‌رده‌ستی داعش بوو، دوای ساڵی 2003 رووبه‌ڕووی كاره‌سات بووینه‌ته‌وه، گوند و شاره‌كانمان وێرانكران، خه‌ڵكی ئێمه بوون به ئاواره و تا ئێستا به هه‌زارانیان له كه‌مپه‌كان ده‌ژین”.
ده‌شڵێت: “ژن و كچانمان هێشتا دیلن و چاوه‌ڕوانین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای كه‌سوكاریان، كاركراوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌شێكی ئاواره‌كان”.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، زۆرێك له خانهوادهكامان ناچاری كۆچكردن كراونه‌ته‌وه، دۆزی ئێمه بووه‌ته بابه‌تێكی سیاسی، شنگالیش باشترین نموونه‌یه.
داوای له هه‌ولێر، به‌غدا، وڵاتانی دراوسێ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، كه دۆسییه‌كان له‌ئه‌ستۆ بگرن.
داواشی له حكومه‌تی عێراقی كرد، وه‌به‌رهێنان له ناوچه ئێزدینشینه‌كان بكات. كار له‌سه‌ر ماف و ناسنامه‌ی ئێزدییه‌كان بكه‌ن، رێگری له كۆمه‌ڵكوژكردنیان له داهاتوودا بكرێت.
رۆژی 3ـی ئابی 2014، داعش ھێرشیکردە سەر قەزای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆری کوردی ئێزدی کوژران و برینداربوون، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆری دیکەیش ئاوارەبوون و ناوچه‌كانیان وێرانكران.
ئەمە وێڕای ئەوەی سەدانی دیکەیش رفێندران کە تا ئێستا چارەنووسی ژمارەیەکی زۆریان نادیارە و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان ئازادكران