دۆسیەی كازم فارووق دوای بڵاوبوونەوەی و قسەكانی دایكی و چەند پەرلەمانتارێك، ئێستە داواكاری گشتی سەرقاڵی كۆكردنەوەی بەڵگەكانە و دۆسیەكە لەلایەن داواكاری گشتی كاری لەسەر دەكرێ.
دوای ئاشكرابوونی چەندان نهێنی لە دۆسیەی كازم فارووق، ئێستە داواكاری گشتیی هاتووەتە سەر خەت و سەرقاڵی كۆكردنەوەی بەڵگەكانە، بە ئامانجی ئاشكراكردنی راستییەكان و ئاراستەكردنی تۆمەتباران بۆ دادگا.
ئەمڕۆ سێشەم یەكی تشرینی یەكەم، بەپێی داواكاری گشتی ئێستە سەرقاڵی كۆكردنەوەی بەڵگەكانە لەسەر كەیسی كازم فارووق.
هاتنە سەر خەتی داواكاری گشتی دوای كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكان و ئەختەرخانی دایكی دكتۆر كازم دێ كە گوتی كوڕەكەم ژەهرخوارد كراوە.
هاتنە پێشی داواكاری گشتی دوای ئەوە دێ، كاردانەوەیەكی زۆر لە كەیسی كازم فارووق لە سۆشیال میدیا هەبوو، ئێستە كەیسەكە دەجووڵێنرێت بە ئامانجی گەیشتن بە ڕاستییەكان و ئاراستەكردنی تۆمەتبەران لەلایەنی جێبەجێكار بۆ دادگا.
ڕۆژی 30ـی تشرینی یەكەم دایكی كازم فارووق رای گەیاند، راپۆرتی پزیشكی لە دەرەوەی وڵات، سەلماندوویەتی كوڕەكەی ژەهرخوارد كراوە و ئێستە تەندروستیی ناجێگیرە.
ئەختەر ئەحمەد گوتی، لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە كوڕەكەی تووشی خوێنبەربوون بووە و رۆژ لە دوای رۆژ تەندروستیی بەرەو خراپبوون چووە، چەندان پشكنینیان بۆ كرد لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی و گومانی ژەهرخواردكردنی لێ كراوە، دواتر لەلایەن پزیشكانەوە پشتڕاست كراوەتەوە.