چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

داهاتی نۆ مانگی رابردووی عێراق زیاتر بووە لە 90 ملیار دۆلار 

بە بازاڕکردنی نەوتی سۆمۆ- عێراقی بڵاویکردووەتەوە، داهاتی فرۆشی نەوتی نۆ مانگی رابردووی عێراق زیاتر بووە لە 90 ملیار دۆلار.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندووە، داهاتەکان بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو بە رێژەی 70% زیادیانکردووە.

بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە، تێکڕای زیادەکە 52 ملیار دۆلار بووە.

لە راگەیێدراوی کۆمپانیای سۆمۆدا هاتووە، تێکڕای فرۆشی نەوتی عێراق مانگانە زیاتر بووە لە 11 ملیار دۆلار. ئەمەش لەکاتێکدایە سەدا 96ـیی داهاتی عێراق پشتی بە داهاتی نەوتی بەستووە و تەنیا لە سەدا چوار نەبێت کە داهاتە نانەوتییەکانە.