چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

لە کەرکووک سەرکردەیەکی داعش دەستگیر کرا

گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشكرای دەكات كە هێزەکانیان سەركردەیەكی داعشیان لە كەركووك دەستگیر كردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 31ی 10ی 2022، لیوا یەحیا ڕەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەکانی عێراق لە بەیانامەیەكدا ڕایگەیاند: ”دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە چالاكییەكدا توانییان سەركردەیەكی تیرۆریستانی داعش بە ناوی ئەبووحەمزە ئەلمتوێتی دەستگیر بکەن كە كاری ئەمنیی لە كەرتی ناوخۆی بەناو ویلایەتی كەركووكی داعش كردووە و بەرپرسیارێتی لەناو تیپی فیرقانی ویلایەنی بەناو نەینەوای چەكدارانی داعش هەبووە.”

لە كەركووك لە سایەی هێزە عێراقییەكاندا داواكراوێكی زۆر هاتوونەوە بۆ ناو شارەكە و كەم جار هەیە لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە دەستگیر بكرێن.