سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

کۆڕەکانی رۆژانەی پیشەنگای پەڕتوك و ئەدەبیاتی یڵماز گونەی

رۆژی دووشەممە ٣١-١٠-٢٠٢٢
کۆڕێك بۆ مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل نووسەر و وەرگێڕ و رۆماننووس
لەسەر ئەدەبیاتی یڵماز گونەی. (٩)بەرهەمی وەرگێڕدراوی ئەو گەوهەرە خوێندنەوە و گەنگەشەی کراوەی لەسەر دەکرێت کە بریتین لە: (٧)چیرۆك سیناریۆی هەرە بەناوبانگەکانی یڵماز گونەی، لەگەڵ(١) رۆمان کە لە ساڵی ١٩٧٢ خەڵاتی گەورەی (ئۆرهان کەمال)ی پێ بەخشراوە. لەگەڵ پەڕتوکێك بەناوی (نامەکانی سەلیمییە)کە بریتییە لە(١٢٥)نامە، لەنێوان ساڵانی(١٩٧٢-١٩٧٤)لە زیندنانەوە بۆ هاوژینی نووسراون و نێردراون.

رۆژی سێشەممە ١-١١-٢٠٢٢
کۆڕێك بۆ هاوار مستەفا خان
لەسەر پەڕتوکەکانی کە تایبەتن بە پڕۆژە و سینەمای کوردی

رۆژی چوارشەممە ٢-١١-٢٠٢٢
کۆڕێك بۆ هۆمەر محەمەد نووسەر و لێکۆڵەر
لەسەر دوو لە پەڕتووکەکانی کە شیکاری هەر دوو فیلمی (زەر) و (دارگوێز)ە و جینۆساید و سینەما و بایەخی رەخنە و شیکاری فیلم لە سینەمای کوردی و رۆشنبیریی و رۆژنامەڤانیی کوردیی باسی لێوە دەکرێت.
سەرجەم کۆڕەکان لە دەمژمێر(٣)دوای نیوەڕۆ لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو لە یەکێتیی نووسەرانی کورد/ لقی هەولێر، بەڕێوەدەچن.

کۆڕەکان لەلایەن نووسەر و سینەماکار کەریمۆك غەفوور بەڕێوەدەبرێن