وهزارهتی شارهوانی رایگهیاند: لەسەر داهاتی شارەوانیی هەولێر، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی قیڕتاوکردنی کۆڵان و شەقامەکانی گەڕەکی سێبەردان كەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لهراگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، پرۆژەی قیڕتاوكردنی كۆڵان و شەقامەكانی گەڕەكی سێبەردان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سێی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە گوژمەی 240،350،000 دینار لەسەر داهاتی شارەوانی جێبەجێ دەكرێت كە پێكهاتووە لە 23 شەقام بە درێژایی 2751 مەتر، ئەم پرۆژەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی گەڕەكەكە دەبێت.
وهزارهتی شارهوانی ئاماژهی بهوهشكردووه، لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دەرخستە بۆ جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی دیکە ئامادەکراوە و لە داهاتوودا کاریان لەسەر دەکرێت و دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.