وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڵاویكرده‌وه، زیاتر له 30 هه‌زار تووشبووی شێرپه‌نجه له ئێستادا چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن.
سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، ئه‌مڕۆ (30 تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) به میدیای فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند، له ئێستادا زیاتر له 30 هه‌زار تووشبووی شێرپه‌نجه له عێراق له ژێر چاره‌سه‌ریدان. نیگه‌رانی خۆشی له‌باره‌ی زیادبوونی ئه‌م رێژه‌یه ده‌ربڕی.
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق روونیكرده‌وه، ئه‌و گرفته‌ی كه دێته رێگه‌ی تووشبووانی شێرپه‌نجه، دره‌نگ ئاشكرابوونی نه‌خۆشییه‌كه‌یه، به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی مردن له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: “شێرپه‌نجه كێشه‌یه‌كی جیهانی مه‌ترسیداره و روو له هه‌ڵكشانه، له‌هه‌ر 100 هه‌زار عێراقی، كه‌متر له 80 حاڵه‌ت له ساڵێكدا تۆمارده‌كرێت”.
ده‌شڵێت: “رێژه‌ی تۆماركردنی تووشبوون به شێرپه‌نجه له عێراق، له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێژه جیهانییه‌یه كه بۆ تۆماركردنی ئه‌م نه‌خۆشییه دیاریكراوه”.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌باره‌ی دره‌نگ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دره‌نگ ده‌ستنیشانكردنی حاڵه‌ته‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه و به‌تایبه‌ت گه‌یشتنی به قۆناغه‌كانی (سێیه‌م و چواره‌م)، كه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له جه‌سته بڵاوده‌بێته‌وه، ئه‌وكات چاره‌سه‌ركردنی ئه‌سته‌م ده‌بێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له ریزی پیاواندا تۆماركراوه، ئه‌مه حاڵه‌تێكی نوێ نییه، سه‌یره میدیا به‌مشێوه‌یه زه‌قی ده‌كاته‌وه.
داواشی له هاووڵاتیانكرد، 6 مانگ جارێك پشكنین بۆ نه‌خۆشییه نه‌گوازراوه‌كان بكه‌ن، به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی بگیرێت.