وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕێژه‌ی تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ی له ته‌واوی وڵات بڵاو كرده‌وه و ئاشكراشی كرد كه تا دێت ژماره‌ی تووشبووانی شێرپه‌نجه له وڵات زیاتر ده‌بێت.
سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق گوتی: ڕێژه‌ی تووشبوونی شێرپه‌نجه له هه‌موو جیهان ڕوو له هه‌ڵكشانه و به‌هه‌مانشێوه له عێراقیش تا دێت ڕێژه‌ی نه‌خۆشییه‌كه زیاتر ده‌بن.
گوتیشی: ئێستا له هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێك كه‌متر 80 هاووڵاتی عێراقی له ماوه‌ی ساڵێكدا تووشی نه‌خۆشی شێپه‌نجه ده‌بن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێستا زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س له عێراق له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ری پزیشكی شێرپه‌نجه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه له چوارچێوه‌ی تێكڕای جیهانییه و جێگه‌ی مه‌ترسی نییه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك باوترین جۆری شێرپه‌نجه‌یه له عێراقدا. جه‌ختیشی كرده‌وه كه نه‌خۆشه‌كان زۆرترینیان له قۆناغی سێ و چوار تۆمار ده‌كرێن كه ئه‌مه‌ش قۆناغێكی دره‌نگی ئاشكراكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ن، بۆیه چاره‌سه‌رییه‌كانیش قورس و ئاڵۆز و گران ده‌بن