كه‌سێك به‌هۆی كێشه‌یه‌ك هاوڕێیه‌كی خۆی به‌ چه‌قۆ ده‌كوژێت.

پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: دوێنێ شەو شه‌موو کاتژمێر (12:00) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی شەڕکردن لە بنەسڵاوە.

ڕاشیگه‌یاند: دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا کەسێک بە ناوی (ع. ع. م.) تەمەن (25) ساڵ کە لەسەر کێشەیەک لەگەڵ (ئه‌حمه‌د زیاد ئه‌حمه‌د) دەبێتە دەمەقاڵیان و شەڕ لەم نێوەندەدا دروست دەبێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا تۆمەتبار (ع) بە چەقۆ لە سنگی ناوبراو دەدات و زامدار دەبێت، لەبەر سەختی زامەکەی ناوبراو گیان لەدەست دەدات.

پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تۆمەتبار خۆی ڕادەستی ئاسایشی دەشتی هەولێر کرد و دواتر ئاسایشی دەشتی هەولێر ڕادەستی بەشی پۆلیسی شارۆچكه‌ی دەشتی هەولێری کرد بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتەبەر.

ھەواڵی زیاتر