به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی خه‌بات ده‌دات

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێت: دوێنێ شەو ڕێکەوتی کاتژمێر (1:30) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی تەقەکردن لە شارۆچكه‌ی خەبات.

ده‌شڵێت: دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو، دەرکەوت کەوا چەند چەکدارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی (هوشیار عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن)، ناوبراو لە دەستیان ڕای کردووە بۆ ماڵی باوکی کە دراوسێیانە، چەکدارەکانیش گولـلـەیان بە ئاراستەی ناوبراو تەقاندووە و به‌هۆیه‌وه‌ بەر دایکی ناوبراو کەوتووە.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌ كاتی ته‌قه‌كردنه‌كاندا دایكی هوشیار عه‌بدوڵا بە ناوی (ئامینە میکائیل محه‌مه‌د) زامدار دەبێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، گیان لەدەست دەدات.

پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوه‌ته‌وه‌ و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە و دەستگیرکردنی بکەرانی تاوانەکە

ھەواڵی زیاتر