شاندی وەزاری پارتی لەگەڵ گۆڕان و یەکگرتوو کۆدەبێتەوە 

ئەمڕۆ شاندی وەزاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی دەکات.

سەرچاوەیەک رایگەیاند، لە سەرەتادا شاندی وەزاری پارتی سەردانی بارەگای یەکگرتووی ئیسلامی کرد و لەگەڵ سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئەو حزبە لە کۆبوونەوەدان.

هەر ئەمڕۆ شاندی وەزاری پارتی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمی بزووتنەوەی گۆڕان لە حکومەت کۆببنەوە، بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوودا لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش کۆببنەوە.

سەردانی شاندی پارتی دوای ئەوە دێت کە هەفتەی رابردوو شاندێکی یەکێتی سەردانی چەند لایەنێکی سیاسی کردووە و گلەییان لە حکومەت کردووە، پشتیوان سادق ئەندامی شاندی وەزاری پارتی رایگەیاند، مەبەستی ئەوان بۆ لای لایەنە سیاسییەکان بۆ روونکردنەوەیە لەسەر ئەو گلەییانە کردوویانە.

سەرچاوەیه‌کی باڵا لە شاندی پارتی بە سەرچاوەیەکی رایگه‌یاند، “لەکۆبوونەوەکاندا باس لەوەکراوە، نیگەرانییەکانی یەکێتی لەوەوە سەرچاوەدەگرێت کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە تیرۆرکردنی (ھاوکار جاف) ئاشکراکراوە، کەئەمەش قابیلی قبوڵ نییە لە پایتەختی ھەرێمی كوردستان، ئەم جۆرە کارانە ئەنجامبدرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ لایەنێکی سیاسی تۆمەتبار نەکردووە بەڵکو ته‌نها داوای رادەستکردنی تۆمەتباران دەکات”.

ھەواڵی زیاتر