نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق داوای رێوشوێنی پێویست و لێكۆڵینه‌وه لە ته‌قینه‌وەکەی شەوی رابردووی بەغدا دەکات.
یونامی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە “لە دڵەوە سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو قوربانیانە دەکەین، کە شەوی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی تانکه‌رێکەوە لە نزیک یاریگایەکی وەرزشی بەغدا گیانیان لەدەستدا، هیوای چاکبوونەوەیەکی خێرا بۆ برینداران دەخوازین”.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق داواش ده‌كات، لێکۆڵینەوەیەکی هه‌مه‌لایه‌نه لە هۆکاری ئەم رووداوە ترسناکە ئه‌نجامبدرێت.
شەوی رابردوو (29ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكه‌وه كه گازی تایبه‌ت به خواردنه‌وه گازییه‌كانی ده‌گواسته‌وه، له گه‌ڕه‌كی بنوكی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، نۆ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا و 13ی كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.