ئە‌و كۆدانە‌ی بۆ ھە‌ر تاكێكی كورد گرنگن

هاودەنگ فاروق

هەندێ ئیشی گەورە هەن، بە هەموو کەس ناکرێ تەنیا پیاوانی هەڵکەوتوو باشاریان دەکەن، ئەوانە پێیان دەڵێن: سەركردەی بێوێنەی مێژوو؛ ئیدی كە باس دێتە سەر كاری گەورەی ڕابەرە مێژووییەكان، بۆ هەر تاكێكی كورد ئەم كۆدانە گرنگن كەلەم وتارە كورتەدا ئاماژەی پێ دەدەم.
ئەو ســـەرکردانەی کە بۆ دیاریکردنی قۆناغە هەســـتیارەكان لەدایک دەبن، ناكرێ بەبێ تێگەیشـــتن لە ڕۆحی پڕۆژە و ئەركە مێژووییە مەزنەكەیاندا، قســـەیان لەســـەر بكرێت، یان بنرخێنرێن، وەكچۆن چەرچل بووە شـــكۆی مەزنی ئینگلیزەكان، دیگۆڵ بۆ فەرەنسییەكان شانازییەکی هەتاهەتاییە، برانت بۆ ئەڵمانەكان بووە ڕەمزی ڕۆژە تاریكەكانی دوای جەنگی جیهانیی دووەم.
ئەوەی سەرۆك مەسعود بارزانییش بەم ئیرادە بەرز و بێوێنە ئاسنینەی بۆ گەلی كورد و، بەرامبەر نەیارانی گەلەكەی كردی، مومكین نییە بە كەســـێكی دی بكرێت، بارزانی توانیی بۆ یەكەمجار لە مێژوودا، دەستەڵاتێكی گەورەی جێی شـــانازی بۆ كورد دروســـت بكات، دەستەڵاتێكی یاســـایی و دانپێدانراوی مەدەنی، كە ئەوەش یەكەم جارە لە دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی مادەوە، دەســـتەڵاتێك بەم ئەدگارە یاسایی و مەدەنییەوە لەلایەن كوردەوە دروست كرابێت
و، هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانیش بەبێ هەستیارییەكی گەورە وەریان گرتبێت و مامەڵەیان لەگەڵدا كردبێت. بۆیە ئەگەر بە ویژدانەوە سەرنج بدەین، پێویستە بپرسین: بارزانی و هاوكارەكانی، چییان كرد، وا ئەمجارەیان هێزە ئیقلیمییەكان دەستەڵاتی كورد قبوڵ بكەن و، مامەڵەی لەگەڵدا بكەن؟
جگە لەوەش، چەندین كاری دیکەی مێژوویی، كە سەرجەمیان خاڵی جەوهەری لە قووڵاییی مێژوودا دەنەخشێنن؛ بۆ نمونە: شكاندنی ئەفسانەی تیرۆریستانی داعش، یەكخستنی هەموو كوردستان لە پرۆسەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییدا، ناردنی هێزەكانی پێشـــمەرگە بۆ كۆبانێ، لە كاتێكدا كە تیرۆریستانی داعش، ساڵی ۲۰١٤،دەوری شارەكەیان دابوو، واتە لە گەرمەی شەڕی داعشدا؛ لەو کاتەدا بارزانی بڕیارە مێژووییەكەی دا و پەرلەمانی كوردستانیش پەسەندی كرد، كە بە ناو خاكی توركیادا هێزی پێشمەرگە، بە جلوبەرگ و جبەخانەی خۆیەوە گەیشتە كۆبانێ! دەبێ لێرەشـــدا هەڵوێستەیەك بكەین و بڵێین: ئەو توركیایەی كە هەستیاری و دژایەتیی لەگەڵ ناوی كورددا هەیە، چۆن ڕێگەی دا، بارزانی هێزی پێشـــمەرگە بە ناو خاكەكەیدا بگەیەنێتە كۆبانێ؟
ئایا ئەوە ســـەركەوتنێكی بێوێنە و گەورە نییە بۆ هەموو کورد و بارزانی؟
بارزانـــی چۆن توانیی هەنگاوێكی لەو جۆرە، قەناعەت بە توركیایەكی سەرســـەخت و هێزە گەورەكانی دی بهێنێت، كە لە قووڵاییدا پێچەوانەی ســـەرلەبەری “سیاسەت – ستراتیژی” ئەنکەرەیە بەدرێژایی دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیا
تاكو ئێستا .

ھەواڵی زیاتر