نەخۆشخانەیەکی نوێ بۆ نەخۆشییەکانی ئافرەتان و لەدایکبوون بەردەست دەبێت 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاگاداری هاووڵاتییانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەکاتەوە کە نەخۆشخانەیەکی نوێ بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی ئافرەتان و لەدایکبوون بەردەست دەبێت بۆ نەخۆشان.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند: نەخۆشخانەی ئیماڕاتی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی ئافرەتان و لەدایکبوون دەخرێتە خزمەت هاووڵاتییان.

ڕاشیگەیاند: نەخۆشخانەکە لە ڕێکەوتی 01ـی 11ـی 2022 خزمەتگوزارییەکانی بەردەست دەبن و پێشوازی لە نەخۆشان دەکات بۆ پێشکەشکردنی  خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی بۆئافرەتان و لەدایکبوون.

هاوکات تەندروستی هەولێر ئاماژەی بە ناونیشانی نەخۆشخانەکە داوە کە دەکەوێتە ناو شارۆچکەی بەحرکە سەر جووتساید.

ھەواڵی زیاتر