چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

نیشانه‌كانی جه‌ڵته‌ی‌ مێشك چین؟

جه‌ڵته‌ی‌ مێشك حاڵەتێکی یەکجار مەترسیدارو ئیمێرجنسیە و دەبێتەهۆی مردن ئەگەر زۆر زوو چارەسەرنەکرێت و ئه‌مه‌ کاتێك ڕودەدات خوێن ناگات بە بەشێکی مێشك، هەتا کەسە توشبوەکە زووتر چارەسەر وەربگرێ ، کەمتر ئەو بەشەی مێشکی زیانی پێدەگات، دكتۆر نه‌وژین پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و بڕبڕەی پشت له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر جه‌ڵته‌ی‌ مێشك  و نیشانه‌كانی ده‌دات.

دوو جۆری سەرەکی هەیە ، جۆرێکیان ئەوەیە خوێن دەمەییێت لەناو خوێنبەرەکانی مشێک و ناهێڵیت خۆراک و ئۆکسجین بۆ ئەو بەشە بڕوات، جۆری دووەم تۆپه‌ڵ بوونی خوێنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ مێشك.

نیشانەکانی:
1- ئەگەر وا گومانت برد کەسێک توشی جەڵدەی مێشک بووە ئەوا دەبێت یەکسەر پەیوەندی بکەیت بە لایەنی پەیوەندیدارەوە هەتا ئەگەر نیشانەکانیش نەمێنن لە کاتی هاتنی ئەمبوڵانس.

2- لە کەسێک بۆ کەسێکیتر نیشانەکان جیاوازە، نیشانەکانی بە پێ ی ئەوەیە چ بەشێکی مێشک توشی جەڵدەکە بووە.

 نیشانە سەرەکیەکان بریتیین لە:
1- دەمو چاو: لایەکی دەموچاو دەکرێ دابکەوێ، کەسەکە ناتوانێت پێبکەنێت، دەکرێ دەم یا چاو دابکەون.
2- قۆڵ و باڵ: کەسەکە لەوانەیە نەتوانێت هەردوو قۆڵی بەرز بکاتەوە و ڕایانبگرێت،بەهۆی لاوازبون یان سڕبون کە قۆڵێکیان.
3- قسەکردن: قسەکردن تێکدەچێت و دەشیوێت و تێکەڵی دەکات، یان کەسەکە لەوانەیە نەتوانێت قسە بکات، هەروەها کێشەیان هەیە لە تێگەشتن کاتێک قسەیان بۆ ده‌کرێت.

4-دەکرێ نیشانەی تریشی لەگەڵدا بن وەکو:
1- لایەکی لەش ووشک ببێت
2- بەرجاوی تەڵخ ببێت
3- گێژبون
4- ناتوانێت بە پێوە بوەستێت
5- خواردنی بۆ قوت نادرێ
6- سەرئێشەی توند بە بێ ئەوەی پێشتر هەیبوبێت
7- لەهۆش خۆچون