چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئەمرۆ شاندی پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات

شاندێكی پارتی سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له‌باره‌ی دۆخی سیاسیی و ئابوریی و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یان ده‌ده‌نێ.

بریارە ئەمرۆ شەممە29/10/2022، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی لایەنە سیاسیەکان دەست پێ بکات، سەردانەکەش ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

به‌پێی زانیارییەکانی دەستکەوتوون، ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە سەرۆکایەتی پشتیوان سادق و ساسان عەونی و ئومێد سەباح و سەفین دزەیی، سەردانی لایەنە سیاسیەکانی هه‌رێمی كوردستان دەکەن و لە یەکەم سه‌ردانیشیان كاتژمێر 10ی به‌یانی له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی کوردستان كۆ ده‌بنه‌وه‌ و دواتر سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەن.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، لەو سەردانە دۆخی سیاسیی و ئابوریی و پرۆژەکانی کابینەی نۆیەم و بەربەستە کانی بەردەم کۆکردنەوەی داهات و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەم بۆ لایەنە سیاسیەکان رون دەکەنەوە، 
بریارە سبەی یەکشەممەش سەردانی لایەنە سیاسیەکانی دیکەش بکەن.