سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

12 تیرۆریستی داعش لە کەرکووک و نەینەوا دەستگیر کران

ئاسایشی نیشتمانی عێراقی ڕایگەیاند: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ بەدواداچوون و دەستگیركردنی شانە چەتەكانی تیرۆریستانی داعش.

ڕاشیگەیاند: پاش ده‌سته‌به‌ركردنی زانیاری هه‌واڵگری پێویست هێزه‌كانی ده‌زگه‌ی ئه‌منی نیشتمانیی عێراق له‌ پارێزگه‌ی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا 12 تیرۆریستی داعشیان ده‌ه‌ستگیر كرد كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن دادگه‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووبوو.

ئاسایشی نیشتمانی عێراقی ئاماژەی بەوەش داوە کە پاش ده‌ستگیركردنی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی داعش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراو ڕاده‌ستی لایه‌نه‌ پێوه‌ندیداره‌كانی دادوه‌ری كران تاوەکو بڕیاری پێویستیان به‌رانبه‌ر بگیرێتەبەر.