سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

فڕۆكه‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال ده‌كه‌نه‌ ئامانج

فڕۆكه‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه‌ له‌ قه‌زای شنگال ده‌كه‌نه‌ ئامانجة به‌هۆیه‌وه‌ دوو چه‌كداری په‌كه‌كه‌ كوژران و سێ چه‌كداری دیكه‌ش برینداربوون.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (28ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكه‌ له‌ ناوچه‌ی سكێنییه‌ی قه‌زای شنگال كراوه‌ته‌ ئامانج كه‌ چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه‌ی تێدابووه‌.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 28ی تشرینی یەکەم/ئۆكتۆبه‌ری 2022، کاتژمێر 15:40، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە سکێنییەی سەر بە ناحیەی گرعوزێر لە قەزای شنگال، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج، بەهۆیەوە دوو چەکداری پەکەکە کوژران و سێ چەکداری دیکەش برینداربوون.

ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ سێیه‌مین بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا له‌ ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا له‌ سنووری قه‌زای شنگال كه‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ده‌كاته‌ ئامانج.

له‌كاتێكدا رۆژی 18ی تشرینی یەکەم/ئۆكتۆبه‌ری 2022، كاتژمێری 20:20، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی چەکدارانی پەکەکەی لە گەڕەکی شەهیدان لە ناوەندی قەزای شنگال کردە ئامانج، بەهۆیەوە بەرپرسەکە و چەکدارێک کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.

هه‌روه‌ها رۆژی پێنجشەممە 6ی تشرینی یەکەم/ئۆكتۆبه‌ری 2022، کاتژمێر 21:30، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە چیای شنگال بارەگایەکی چەکدارانی یەبەشەیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددیی لێکەوتەوە.