كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پلانی نییه له داهاتوودا له‌گه‌ڵ پوتن كۆببێته‌وه.
جۆن كێربی گوته‌بێژی كۆشكی سپی بۆ كاروباری ئاسایشی نیشتمانی، رایگه‌یاند، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هیچ نیاز و پلانێكی نییه له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا له میانه‌ی لووتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی بیست دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجامبدات، كه وا بڕیاره له 2ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری داهاتوو له شاری بالی ئیندۆنیزیا به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، بایدن له‌گه‌ڵ شا محه‌ممه‌د سه‌لمانی جێنشینی سعوودیه كۆنابێته‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵێك وڵاتی جیهانی، هاوشێوه‌ی رووسیا و سعوودیه، به‌هۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا و گۆڕانكاریی ریشه‌یی به‌خۆیه‌وه بینیووه، كه كاریگه‌ری ئابووری و سیاسی ئه‌و جه‌نگه له دووباره داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به زه‌قی ده‌ركه‌وتووه و بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی واشنتن.