چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی فیدراڵ دەکات 

دوێنێ پێنجشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی کرد بە بۆنەی متمانەپێدانی لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

سەرۆکی حکوومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی فیدراڵ خواست لە ئەرکی تازەیدا.

لەمبارەیەوە ، سەرۆکی حکوومەت لە تویتێکدا ڕایگەیاند “ئەمشەو بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی قسەم کرد و دڵنیام کردەوە کە پشتیوانیی دەکەم لەپێناو دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کە ببێتە هۆی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و گفتوگۆ لە بڕی ململانێ و ڕووبەڕووبوونەوە، وڵات پێویستی بەم جۆرە هاوبەشیەیە”.