گوژمەی زیاتر لە 113 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەیەكی تۆڕی ئاوی سلێمانی خەرج دەكرێت

بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە شاری سلێمانی، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی )113،398،500)دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی (7-39) هۆمەرەكوێر لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 17٪ی داهاتی ئاوی سلێمانییە و بەپێی ڕیزبەندی پلانی ئەمساڵ و بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت، ئەم پرۆژەیە كاریگەری زۆر باشی لەسەر پەرەپێدانی پرۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لەو گەڕەكەی شاری سلێمانی دەبێت.