رۆژنامەی ھەولێر

بزانە نرخی دۆلار چۆن دەبێت‼️

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە: “چەند رۆژێک لەمەوبەر وەک لیژنەی دارایی پەرلەمان، پرسیارمان لە پارێزگاری بانكی ناوەندی كرد، سەبارەت بە دەنگۆی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار، لە وەڵامدا کە لە دووتوێی راپۆرتێكدا ناردوویانە بانكی ناوەندی جەختدەکاتەوە کە بە نیاز نییە گۆڕانكاری لە بەهای دۆلاردا بکات”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی باسی لەوە کردووە، لە وەڵامی بانکی ناوەندیدا چەند هۆکارێک خراونەتەڕوو بریتین لە:.

  • نرخی ئێستای دۆلار کۆمەڵێک دەرەنجامی ئەرێنی هەبووە و تاڕادەیەکی باش كورتهێنانی لە بودجەی حکومەت کەمکردووەتەوە، وێڕای ئەوەی حکومەت لەو رێگەیەوە توانیویەتی بەشێك لە قەرزە ناوخۆیی و دەرەکییەکانیشی بداتەوە.
  • گۆڕانكاریكردن لە نرخی دۆلار لە ماوەی لێکنزیکدا ناجێگیری دروستدەکات لە بازاڕی دراو و دەبێتە مایەی بێمتمانەیی بە دینار و دروستکردنی كاریگەریی خراپ لەسەر چالاکی ئابووری و رەوشی وەبەرهێنان و زیادبوونی ناجێگیری بازاڕی دراو.
  • دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بۆ بەهێزکردنی توانای کێبڕکێی بەرهەمی خۆماڵی و کەمکردنەوەی خواستە لەسەر هاوردەی بیانی.