هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت. کاروخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژیش دەڵێت: “لە هەولێر و دهۆک لەوانەیە سبەی بەشێک لە پەروەردەکان ئەوانەی چەکیان بۆ کراوە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەن، چونکە هیچ گرفتێکی پارە نییە.”


