محەمەد شیاع سوودانی داوا لە پەرلەمان دەکات دەنگ بە کابینەکەی بدات 

محەمەد شیاع سوودانی، داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات، رۆژی پێنجشەممە دیاریبکات بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان و خستنەڕووی پێکهاتەی کابینەکەی.

سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە ماڵی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر کۆبوونەوە، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو، دوای کۆدەنگی ئەو سەرکردانە لەسەر ئەو پێکهاتەیەی سوودانی خستوویەتیەڕوو، محەمەد شیاع سوودانی، بە نووسراوی فەرمی، داواکارییەکی ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە، بۆ ئەوەی رۆژی پێنجشەممە پەرلەمان کۆببێتەوە و دەنگ بدرێت بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

سەرچاوەیەک لە چوارچیوەی هەماهەنگی بە میدیاکانی عێراقی گوتووە، لە قۆناغی یەکەمدا، دەنگ بە هەڵبژاردنی کاندیدی 16 وەزارەت لە کۆی 22 وەزارەت دەدرێت و دوای رێککەوتنی کۆتاییش لەسەر شەش وەزارەتەکەی دیکە، رۆژێکی دیکە پەرلەمان پێکهاتەی کابینەکە بە تەواوی پەسەند دەکات.

ھەواڵی زیاتر