نرخی زێڕ بەرزبووەوە و نەوت دابەزی

ئەمڕۆ چوارشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکان نرخی نەوت و یۆرۆ دابەزین، بەڵام زێڕ خاڵێکی بۆ دابەزینەکانی چەند رۆژی رابردووی دانا و بەرزبووەوە. 

نرخی نەوت بەهۆی قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا دابەزی کە زیاترە لەوەی چاوەڕوان دەکرا. لەلایەکی دیکەشەوە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دراوەکانی دیکە هۆکارێکی دیکەی دابەزینەکەیە.  

ئەمڕۆ چوارشەممە، 26-10-2022، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 91 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی رۆژئاوای تێکساسیش بە 84 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 

بەپێی داتاکانی وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا، چالاکی بازرگانی لەو وڵاتە بۆ ماوەی چوار مانگی یەک لە دوای یەک لە مانگی ئۆکتۆبەردا دابەزیوە و ئەوەش ئاماژەیەکی داوە بە بازرگانان بەوەی کە رەنگە بانکی ناوەندیی ئەمریکا وەک چۆن پلانی بۆ داڕشتووە بەردەوام نەبێت لە تووندکردنەوەی خێرای سیاسەتی نەختی. 

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ نرخی زێڕ کەمێک بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەک بە 1556 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەگەڵ ئەوەدا، نرخی زێڕ بۆ گرێبەستەکانی داهاتووش بەرزبووەوە و بە 1661 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

نرخی دۆلار بەرامبەر دراوە جیهانییەکان: 

100 دۆلار بەرامبەرە بە 146 هەزار و 325 دیناری عێراقی

یۆرۆ – دۆلار 0.998 EUR/USD

پاوەند – دۆلار 1.14 GBP/USD

دۆلار – لیرە 18.60 USD/TRY

یەک دۆلار – ریاڵ (تمەن) 32 هەزار و 850 تمەن USD/IRR

یەک دۆلاری ئەمریکی: 61.58 روبڵی رووسی

ھەواڵی زیاتر