بە‌ كورتی بە‌ كوردی

ھۆشیار سیوەیلی

قسەی ڕووت ناچێتە گیرفانەوە
ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی ئازا وەک هەمیشـــە باسی سیاســـەت و دۆخی کوردستان و عێراقمان دەکرد. قسەوباس هێناینیە ســـەر ئەو پرســـیارەی کە بۆچی ئێمە تا ئێســـتا نەبووینەتە خاوەن دەوڵەتـــی خۆمان و بۆچی ناپاکـــی لەناومان زۆرە و چەندین بۆچی و
چۆنی تر. یەکێک لە هاوڕێـــکان کە دیاربوو نەیدەتوانی ڕەشـــبینییەکەی خۆی بشـــارێتەوە وتی هەموو ئەم ســـیفەت و ئاکارە خـــراپ و دزێوانە لە (جینەکانمانـــدان)، واتە بەشـــیکن لـــە دی ئێن ئـــەی تاکی کورد و بۆماوەیین. من هیچ گومانم بەرامبەر دڵسۆزی و پاکی ئەو هاوڕێیە نەبووە و نییە، بەڵام وتە و بیرکردنەوە و ئەنجامگیرییەکەی هەژاندمی. ئەمە ئەوپەڕی ڕەشبینی و تاکی کورد بە کەمونزم زانینە، بۆیە وتم دەبێت برای بەڕێز بۆ وەڵامدانەوەی هەموو ئەو پرسیارانە پێویستە لە دەرەوەی جینەکان و هۆکارە بۆماوەییەکان بە دوای وەڵامدا بگەڕێین و بگەڕێینەوە بۆ ناو ئەو دەزگا (دامەزراوە) سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتی و کولتووری و ســـەربازییانەی ژێرخانـــی کۆمەڵایەتیی ئێمە پێـــک دەهێنن و ئەو جۆرە ســـیفەت و ئـــاکار و ڕەفتارانە بەرهـــەم دەهێنن و بە تێپەڕینی کات تێکـــەڵاوی کولتوور و نەریتیش دەبـــن. یەکێک لەو دەزگا هەرە گرنگـــەی کە ڕەنگە پشـــکی گەورەی لەو کەموکـــووڕی و چەوتیانەدا هەبێـــت پەروەردەیە. پەروەردە لە ناو مـــاڵ وخێزاندا و پەروەردە لە قوتابخانە وزانکۆ مزگەوتەکاندا. ڕەنگە ئەو دەزگایانەش لایەنی کەمی کەرەسە و بابەتی پەروەردەیی گونجاو بگەیەننە خەڵک، بەڵام کێشەی گەورەتـــر لە جێبەجێکردنیان و قووڵکردنـــەوە و پابەندییە پێیانەوە. دکتۆرێک چۆن دەتوانێت بە نەخۆشـــەکەی بڵێت جگەرە خراپە کە بۆ خـــۆی جگەرەیەک بە دەمییەوە بێت. ســـەرکردەیەک چۆن دەتوانێت لافی قووڵکردنەوە و چەســـپاندنی دیموکراسی لە کۆمەڵگادا بدات کە بۆ خۆی لە رەفتار و هەڵسوکەوتیا فڕی بەسەر دیموکراسییەوە نییە. گۆڕانکارییـــە کۆمەڵایەتـــی و کەڵتوورییـــەکان هێـــواش و زەحمەتن، بەڵام دەشـــکرێت ڕوو بدەن و کاریگەریی گەورە لەســـەر ژیانی تاک و کۆمەڵگا دابنێن. بۆ ئەوەی ئەمە ڕوو بدات پێویســـتە ئەوانەی سەرۆک و سەرکردە و بەڕێوەبەر و کاربەدەستی دەزگا جیاوازەکانی کۆمەڵگان
وتار و کردەوەیان هاوشـــێوەی یـــەک بێت، ئەگینا ئەوە‌

ھەواڵی زیاتر