موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قه‌دووری گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاندووه: ئەمشەو چوارشەم هاووڵاتییەک بە ناوی (داود سلێمان حەیان) لە دایکبووی 1991 بە برینداری هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندار ببوو.
ڕاشیگه‌یاندووه: بە گوتەی کەسوکاره‌كه‌ی، ناوبراو لە نزیک قەڵای شێروانە لەگەڵ هاوڕێیەکی بووە و لەنێو ئۆتۆمبێلێکی نەناسراوەوە تەقەی لێ کراوە و بریندار بووە.
موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قه‌دووری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: دوای ئه‌نجامدانی چارەسەری سه‌ره‌تایی له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هه‌ژار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا، بەڵام پێش گەیشتنی بە سلێمانی گیانی لەدەست دا.
گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان جه‌ختیشی كرده‌وه كه پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و گەڕانیش بە دوای ناسنامەی تۆمەتبار دەستی پێ کردووە.