له كاتێكدا ئه‌و ﻻیه‌نه‌ی پۆستی سه‌ركۆماری عێراقی وه‌رده‌گرت، ده‌بوایه ﻻنی كه‌م 30 كورسیی په‌رله‌مانی عێراقی هه‌بێت، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كرد و پشتیوانیی لە دكتۆر لەتیف رەشید كرد تا ئەو پۆستەی وەرگرت، به‌م هۆیه‌شه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كە لە لێدوانە رەسمییەكانیدا (د.لەتیف رەشید) بە كاندیدی خۆی دەزانێت، مافی وه‌رگرتنی هیچ وەزارەتێكی له حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق نه‌ماوه
به گوێرە شایسته‌به‌شی كورد وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی له عێراق، ده‌بێ سه‌دان پۆست به ﻻیه‌نه كوردستانییه‌كان بدرێت كه له‌نێویاندا پۆستی سیادی و باڵاش هه‌ن، به‌ڵام پاش وه‌رگرتنی پۆستی سه‌ركۆمار لەلایەن دكتۆر لەتیف رەشیدەوە كە یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانە رەسمییەكانیدا بە كاندیدی خۆیی دەزانێت، چیتر یه‌كێتی مافی وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاریی له حكوومه‌تی تازه‌ی عێراقدا نه‌ماوه كه بڕیاره له ﻻیه‌ن محه‌مه‌د شیاع سوودانی، به‌ربژێری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ، پێك بهێندرێت.
له‌مباره‌یه‌وه د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند: “شایسته‌به‌شی كورد لەنێو ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراقدا 400 پۆست ده‌بێت، لەوانە وەزارەته‌كانی (داد، ئاوەدانکردنەوە، دەرەوە له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگە)، ئه‌مه جگه له بریکاری وەزارەتەکان، بەڕێوەبەری گشتییەکان، سەرۆکایەتیی دەستەکان، ئەنجوومەنی راوێژکاری، ئەنجوومەنی دادوەری، ئەنجوومەنی ئاسایش کە وەزاره‌تی بەرگری، وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای هەواڵگری لەخۆ دەگرێت.”
روونیشی كرده‌وه، لە بەغدا بە گوێرەی خاڵ مامەڵە دەکرێت، بۆ وەرگرتنی پۆستی سه‌ركۆمار ده‌بوایه یه‌كێتی 30 کورسیی پەرلەمانیی هەبێت، به‌ڵام به وه‌رگرتنی پۆسته‌كه وەك خۆیان بە رەسمی دەڵێن، یه‌كێتی خاڵی زیاتر له مافی خۆیی وه‌رگرت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه گوته‌بێژ و به‌رپرسانی یه‌كێتی لێره و له‌وێ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن گوایه حزبه‌كه‌یان جگه له سه‌ركۆمار، پۆستی وه‌زاریش له حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق وه‌رده‌گرێت.