چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی کارەبا لە دوکان جێبەجێ دەکات

لەچوارچێوەی پرۆژەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دوكان و لەسەر بودجەی داهاتی (8%)ی كارەبا، بە بڕی زیاتر (107) ملیۆن دینار، پرۆژەیەكی كارەبا لەقەزای دوكان جێبەجێ دەكرێت.
پرۆژەكە بریتیە لە (چاكسازی هێڵی كارەبای پەستان بەرز بەدرێژی 3 كم بۆ فیدەری (2)ی گەشتیاری لەسەر شاخی قەرەسەرد/ وێستگەی گەشتیاری دوكان فیدەری دوو) لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دوكان.
كۆی بودجەی پرۆژەكەش بریتییە لە (107.991.000) تەنها سەدو حەوت ملیۆن و نۆسەدو نەوەدویەك هەزار دینار، پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای (ئاكار) جێبەجێ دەكرێت، بڕیاریشە لەماوەی (80) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.